به بڵاوكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 500 هه‌زار ناونیشانی كتێب ، خانه‌ى مه‌دا بۆ رۆشنبیرى و بڵاوكردنه‌وه ، له رۆژی 10/10/2018 سێزدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکاتەوە و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
به‌ڕێوەبه‌رى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى كتێب لە خانەی مەدا " ئیهاب ئەلقهیسی " ئاشكرایده‌كات هۆكارى دواخستنى كاتى پێشانگاكەمان، داخرانى فڕۆكه‌خانه بوو، چونكه بۆ هێنانى پێداویستیى پێشانگاكه گرنگ بوو ، وتیشی بۆ ئەمساڵ نزیكه‌ی 300 ده‌زگا و كتێبفرۆشتن به‌شداریى له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى كتێبدا ده‌كه‌ن .
ئیهاب وتیشی ، نزیكه‌ی 15 وڵات ئه‌مساڵ به‌شدارى له پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر ده‌كه‌ن ، روونیشی كرده‌وه كه له %40 ى كتێبه‌كان عه‌ره‌بین ، %30 ى كوردین و %20 یش ئینگلیزى ، %10 توركى و فارسین ، به‌پێى یاساى پێشانگاكه، ڕێژه‌ى داشكاندن بۆ كتێبه‌كان، ستاندارتهكهى %25ه، به‌ڵام زۆرجاریش داشكاندنه‌كان ده‌گاته %50 .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.