به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، جیمس جێفرى نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سوریا، هۆشدارى دایه سوریا و ئیداره‌ى ئه‌سه‌دى ئاگاداركرده‌وه و وتى: "ئه‌گه‌ر سوریا هاریكارى ده‌ستوور نه‌كات، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى سزاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێته‌وه".
جیمس جێفرى وتى: "واشنتۆن له‌وانه‌یه كاربكات له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپا، ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تا سزاى نێوده‌وڵه‌تى توند بسه‌پێنن ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ئه‌سه‌د شكست بهێنى له هاوكارى كردن له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى سوورى له پێشوه‌خت بۆ هه‌ڵبژاردن".
جێفرى هه‌روه‌ها وتى: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ نه‌په‌ڕێنن، ئه‌وا ئێمه ته‌نها به یه‌كێتى ئه‌وروپا تێده‌په‌ڕێنین و به هاوپه‌یمانانمان له‌گه‌ڵ وڵاته ئاسیایه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له بازرگانیمان و تا ئه‌و رژێمه كڵۆڵ بكه‌ین و له حوكم نه‌مێنێت و هه‌روه‌ها ڕێگا خۆش بێت بۆ دوورخستنى ئێران و رووسیا كه بوونه هۆكارى دروستبوونى ئه‌و ئاژاوه‌یه له ناوچه‌كه".
نوینه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستێڤان دیمه‌ستورا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات ، تا كۆنگره‌یه‌ك كه له په‌ناگه‌ى به‌فره خلیسكێنه‌ى سۆچى سه‌ر به رووسیا له كانوونى دووه‌م به‌ڕێوه ده‌ڕوات و لێژنه‌یه‌كى 50 كه‌سى له نوینه‌رانى ئۆپۆزسیۆن، حكومه‌ت و كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورێكى دیمو‌كراتى بۆ سوریا دابمه‌زرێنێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.