Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:21

ره‌حیمی به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی رۆمانێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

پێشتریش كتێبێكی چیرۆكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

خانمه‌ نووسه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ئامینه‌ ره‌حیمی " دووه‌م به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ رۆمانێك له‌ ژێر ناوی  " خه‌ڵاتوو پایزی " چاپ و بڵاوكرده‌وه‌ .

رۆمانی خه‌ڵاتوو پایزی به‌ زاراوه‌ی هه‌رامی له‌ لایه‌ن ئه‌م نوسه‌ر كورده‌ نووسراوه‌ و له‌ لایه‌ن ده‌زگای په‌خش و چاپه‌مه‌نی زایه‌ڵه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نووسین به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی گه‌شه‌یه‌كی زۆری سه‌ندووه‌ و ناوه‌ ناوه‌ كتێب بڵاوكراوه‌ی كوری به‌م شێوه‌زاره‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ .

نووسه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاتوو " ئامینه‌ ره‌حیمی " پێشتریش كتێبێكی چیرۆكی به‌ ناوی هه‌نار و خۆشه‌ویستی " بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و خراوه‌ته‌ بازاره‌كانی كتێب له‌ كوردستان .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.