کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری وەستاندنی هاتووچۆی نێوان شارەکانی خانەقین، کەلار، جەولەولا، کفری و دوزخورماتو لە رۆژی 30 ئەیلول- دا.
ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا هاتووچۆی نێوان خانەقین و کەلار و جەلەولا و کفری و دوزخورماتو ڕابگرێت لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئامەژەی بەوەکردووە "بەئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە ڕۆژی 30ی ئویلول بڕیارماندا هاتوچۆ لە ڕێگاکانی خانەقین و کەلار و جەلەولا و کفری و دوزخورماتو ڕابگرین".
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئەو بڕیارەی ئیدارەی گەرمیان لەسەر پێشنیاری کۆمسیۆن بووە".
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەنگدانی تایەت دەستیپێکردووە و بڕیارە 30ی ئەیلول دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕیوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.