به‌رامبه‌ر به‌هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران له روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌نته‌ری پرێس نیگه‌رانى خۆى ده‌رده‌برێت.
سه‌نته‌ری پرێس بۆ داكۆكیكردن له مافى رۆژنامه‌نووسان نیگه‌رانى خۆى ده‌رده‌برێت به‌رامبه‌ر به‌هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران له روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كه له 3 كاتژمێری رابردوودا له زۆرێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان رێگری له تیمی میدیاكاران ده‌كرێت له‌رووماڵی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
ئێمه له سه‌نته‌ری پرێس پێمان وایه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه بێرێزى یه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و له‌هه‌مان كاتدا به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادى كارى رۆژنامه‌نووسى یه له كوردستان.
له‌گه‌ڵ كۆتایهێنان به ده‌نگدانی ئه‌مرۆی تایبه‌ت، سه‌نته‌ری پریس راپۆرتێكی پڕ ورده‌كاریی رێگری و خروقاته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه..
سه‌نته‌رى پرێس بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نووسان و شاره‌زابوونى زیاتر، سهنتهریكى سه‌ربه‌خۆى، بیلایه‌نى خوبهخشه ، بۆ به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نووسان وبه‌دواداچوونى كێشه‌كانیان و به‌هێزكردنى تواناكانیان له‌كوردستان، له‌هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى 6ى 2010 دامه‌زراوه. و له رێكه‌وتى 9/6/2013 به‌ناوى رێكخراوى پرێس بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نووسان له فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومى یه‌كان مۆَلهتى وه‌رگرتووه.
سه‌نته‌ری پریس
بۆ داكوكیكردن له رۆژنامه‌نووسان
هه‌ولێر
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئهیلوول، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى پێكرد له هه‌رێمى كوردستان و له قه‌زاى سه‌یدسادقیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ك قوتابخانه دیارى كراوه قه‌ره‌باڵغى دروستبووه بۆ ده‌نگده‌ر.
هه‌ر له‌م قوتابخانه‌یه كێشه بۆ تیمی كوردستان تیڤی دروست ده‌بێت ناهێڵن رووماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند له بنكه‌ی تاسوجهی شاری سلێمانی رێگری له تیمی كوردستان تیڤی ده‌كرێت و هێزه ئه‌منیه‌كان ناهێڵن رووماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت بكات.
لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراقیشدا هەمان تیمی (کوردستان تیڤی) له سلێمانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەلامار دران و لێیان درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.