له کاتژمێر هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی ،ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 28/9/2018 له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستی پێکردو ، وابریاره تا کاتژمێر (6)سه‌ر له ئێواره به‌رده‌وام بێت.
لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری ھەولێر، تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە کۆی (١٨٣٧) کەس زیاتر لە (٩٠٠) کەس دەنگی داوە و پرۆسەکە بەردەوامە.
لە بنکەی ئەحمەدی خانی لە شاری ھەولێر کە لە پێنج وێستگەی دەنگدان پێک ھاتووە، لە دەنگدانی تایبەتدا (١٨٣٧) کەس مافی دەنگدانیان ھەیە. لەم ڕێژەیەش تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ زیاتر لە (٩٠٠) کەس دەنگی داوە کە دەکاتە نزیکەی نیوەی ڕێژەکە.
تا ئێستاش ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت بەردەوامن لە دەنگدان و پرۆسەکە بەبێ کێشە و بە چاودێریی چاودێرانی بیانی و ناوخۆیی و نوێنەری ﻻیەنەکان بەردەوامە.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ،بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت 170هه‌زارو469که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ، له‌م ڕێژه‌یه پاڕێزگای هه‌ولێر 72هه‌زارو 653که‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن و، پارێزگای سلێمانی 62هه‌زار و 220که‌س و ،له پاڕیزگای ده‌هۆک 33هه‌زار و 441که‌س و ،له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 2هه‌زار و 175که‌س له ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به ژماری بنکه‌کانی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت 99بنکه‌ی ده‌نگدان ده‌کرێنه‌وه له هه‌ولێر 41بنکه و له سلێمانی 37 بنکه و له ده‌هۆک 20 بنکه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 1 بنکه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌کرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.