به‌شی یاسایی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی كۆیه ده‌دات و ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی كراوه ده‌بێ به سكاڵا یه‌كلایی بكرێته‌وه.
له كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له شاری كۆیه هێرش کراوەتە سه‌ر پێشمەرگەیەک کە بە گوتەی بەرپرسی ناوچەی پارتی لە کۆیە ئەو پێشمەرگەیە رێگریان لێکردووە تا دەنگ نەدات چونکە گوتویانە ئەوە دەنگ بە پارتی دەدات و دواتر لێیان داوە و هاوکات له به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتیشیان داوە.
له‌و باره‌یەوه، كۆڤان عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی به‌شی یاسایی‌ی كۆمسیۆن بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به پێی یاساكانی تاوان و سزا له مادده‌ی 57 بڕگه‌ی 5 خاڵی یه‌كه‌م: هه‌ركه‌سێك هێز، یان هه‌ڕه‌شه به‌كار بهێنێت بۆ ڕێگرتن له ده‌نگدانی كه‌سێك، به‌و شێوه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت، یان ڕێگه‌ی پێ نه‌دات ده‌نگ بدات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو ئه‌وانه‌ی له كۆیه هێرشیان كرایه سه‌ر ده‌توانن له نزیكترین شوێنی كۆمسیۆن سكاڵا تۆمار بكه‌ن و به‌دواداچوونیش بۆ ڕووداوه‌كه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.