لەلایەن کۆمەڵێک پاسەوانی بنکەی سەرکەوتن لەشاری سلێمانی كه‌ده‌نگدانی تایبه‌تی تیادا به‌رێوه‌ده‌چێت هێرشکرایە سەر سیروان غەریب سەرنووسەری سایتی وێستگەنیوز و لێیاندا.
سیروان غەریب، بەوێستگە نیوزی راگەیاند: باجی کۆمسیۆن و باجی وێستگە نیوزم پێ‌بوو، كۆمه‌ڵێكیان هاتنه پێشه‌وه پێیان ووتم تۆ وێنەتگرتووە بە مۆبایلەکەت وتم باجی کۆمسیۆنم هەڵواسییوە، راگهیاندنكارم و له‌ئێستاشدا وێنه‌م نه‌گرتووه، بەڵام لێیاندام و لەزەوییەکە بەپێش چاوی ئەو خەڵکەوە خستیانم مۆبایله‌كه‌یان بردم.
سیروان غەریب وتیشی: من به مه‌به‌ستی رووماڵكردن بۆ سایتی وێستگه نیوز له‌و بنكه‌یه بووم، وه‌ك ڕاگهیاندنكارهكانی تر، دواتر شكاتم لای رێكخه‌ری بنكه‌كه كرد، هات بههانامهوهو مۆبایله‌كه‌م وه‌رگرته‌وه.
سیروان غەریب وتی: ئەو بنکەیە لەلایەن دەستەی پاسەوانانی وەستا حەسەن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانیه‌وه دەپارێزرێت، به‌راستی چاكی ده‌پارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.