ئهمشهو بهردهم ماجدی مۆڵ له شاری ههولێر، لهئهنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمۆبیل، تانكی سووتهمهنی یهكێك له ئۆتۆمۆبیلهكان گڕی گرتووه.
بەهۆی ئەوەی دەنگێکی بەرز لەدوای رووداوەکە هاتووە، خەڵک ترسی ئەوەیان هەبوو تەقینەوەکە تیرۆرستی بووبێت، بەڵام تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە شوێنی رووداوەکە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند "دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و یەکێکیان گڕی گرتووە، دەنگە بەرزەکە هی ئەوە بووە. گوتیشی: خەڵکی هەولێر دڵنیادەکەینەوە ئەمە رووداوی تیرۆرستی نەبووە و هیچ ماددەیەکی تەقینەوەمان لە شوێنی رووداوەکە نەدۆزیوەتەوە. شار ئارامە و کارێکی خۆکوژی و تەقینەوە نەبووە.
تارق نوری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر دووپاتیكردهوه، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلی پێشەوە تانکی بەنزینەکەی تەقیوەتەوە و شۆفێرەکەی لهناوی سووتاوە، گوتیشی: رووداوەکەش ترۆریستی نییە تیمەکانیش سەرقالی لێکۆلینەوەن.
هاوكات نهوزاد هادی، پارێزگاری ههولێر رایگهیاند: تهقینهوهكه له ئهنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل بووه، راشیگهیاند كه پێكدادانی ئهو دوو ئۆتۆمبیله دەنگێکی زۆری دروستکردووە و گڕێکی زۆری لێ بەرزبوهتەوە.
هەروەها نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر کە لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە شوێنی رووداوەکە بوو، دڵنیایی دا بە هاووڵاتیان دهدات رووداوەکە تیرۆرستی نەبووە، بەڵکو ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرتووە و دەنگێکی زۆری هەبووە. گومان دەکرا تەقینەوەکە تیرۆرستی بووبێت بەهۆی ئەوەی دەنگێکی بەرزی هەبووە، بەڵام خەڵکی هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە رووداوەکە رووداوی هاتووچۆیە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.