كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی رۆژی دەنگدان دەرکرد.
له بریاره‌كان وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، بەپێی بڕیارێكی دیكەی كۆمسیۆن، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاكردنەوەی هەژماركردنی دەنگەكان و تۆماركردنی لەسەر فۆرمی ژمارە ٥١، بەڕێوەبەری وێستگە دەبێت زانیاری لەسەر ناوی سیانی خۆی، ناوی بنكە، ژمارەی بنكە، ژمارەی وێستگە بدات و دواتر ناوی قەوارەكان و دەنگە بەدەستهاتووەكانیان بخوێنێتەوە، هەموو ئەمانەش بە شێوەی ڤیدیۆیی تۆماردەكرێن.
رۆژی 30ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.