Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:47

لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی: چین ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رکوتی به‌ربڵاوی موسڵمانان روونکردنه‌وه‌ بدات

به‌مدواییه‌ چه‌ندین راپۆرتی ره‌خنه‌ئامێز سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی موسڵمانان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی
کوردستان TV
100%

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێت حكومه‌تی چین ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخ و چاره‌نووسی یه‌ك ملیۆن موسڵمانی دانیشتووی ناوچه‌ی شین جیانگ كه‌ ده‌وترێ بوون به‌ ئامانجی سه‌ركوتێكی به‌ر فراوان، روونكردنه‌وه‌ بدات.

به‌مدواییه‌ چه‌ندین راپۆرتی ره‌خنه‌ئامێز سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی موسڵمانان و به‌تایبه‌تیی گروپێك له‌ موسڵمانانی ئۆیغور له‌ رۆژئاوای چین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ڕاستی هاوینی ئه‌مساڵ كۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیاوازیی نه‌ژادیی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتبووی یه‌ك ملیۆن كه‌س  له‌ هاوڵاتییانی ئۆیغور به‌شێوه‌یه‌كی نهێنیی له‌ شوێنێكی وه‌ك ئۆردوگایه‌كی به‌رفراوان ده‌ستبه‌سه‌رن.

ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی له‌ هه‌بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ راپۆرته‌ جۆراوجۆره‌، ره‌خنه‌ی له‌م سیاسه‌ته‌ جیاكارییه‌ی چین گرتووه‌ و وتووییه‌تیی: حكومه‌تی چین ناوچه‌ی شین جیانگ واته‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی ئۆیغوره‌كانی كردووه‌ به‌ شوێنێكی وه‌ك ئۆردوگایه‌كی شاراوه‌ی به‌رفراوان و بیانووشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌نگاری توندڕه‌ویی ئایینیی ده‌بێته‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ راپۆرته‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ بنه‌ماڵه‌كانیان لێك جیابوونه‌ته‌وه‌ و ئاگایان له‌ بارودۆخی یه‌كتر نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تی چین كۆتایی به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوتی موسڵمانانی ئۆیغور بهێنێت.

به‌ وته‌ی ئه‌م رێكخراوه‌ حكومه‌تی چین به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئۆیغور ره‌چاوی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كورتكردنه‌وه‌ی ریش و فڕێدانی په‌چه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵنه‌گرتنی قورئانی نایاسایی (ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی چین به‌ نایاسایی ده‌زانێت) ناكات بۆیه‌ سزا ده‌درێن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.