بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەسەردانێک گەیشتە پارێز گای نەجەف و لەگەل موقتەدا سەدر کۆبویەوە.
ئەمرۆ محمەد حلبوسی سەرۆکی پەلەمان و هەردوو جێگرە کەی هەریەک لە حەسەن کەریم جێگری یەکەم و دکتۆر بشیر حداد جێگری دووەوەم سەردانی شاری نەجەفیان کردوو لەگەل رێبەری رەوتی سەدر موقتەدا سەدر کۆبونەوە، لەکۆبونەوەکەدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان رایانگەیاند کە پەرلەمان گەورەترین دامەزراوەی وەلاتە بۆیە دەبێت هەمولایەنەکان رێز لە و دەست هەلات و دامەزراوەیە بگرن هەروەها سوپاسی هەلوێستە نشتیمانیەکانی سەدریان کردو هیواشیان خواست کە بەردەوام بن لەپالپشتی کردنی پەرلەمان.
لەبەرامبەریشدا موقتەدا سەدر سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردو پالپشتی خۆی بۆ پەرلەمان دووپاتکردەوە بەمەرجێک کە بێ جیاوازی کار بۆ خۆشگوزەرانی هاولاتیانی عێراقی بکەن، وتیشی من لەماوەی داهاتوو چاودێری کارەکانتان دەکەم گەر لەئاست داواکاری خەلکو ولات دابن و خزمەت بەهەموپێکهاتەکانی عێراق بکەن ئەوا بەو پەرێ توانام لەپشتانەوەدەبم.
لەلاێکی دیکەوە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان داوای لە موقتەدا سەدر کرد کە مافەکانی گەلی کورد وەک گەلانی دیکەی عێراق لەبەر چاو بگیرێت .
دکتۆر بەشیر حداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لەمیانەی سەردانەکەیان بۆ نەجەف داوای لەموقتەدا سەدر کرد کە دەبێت لەم کابینەی حکومەتەدا مافە دەستوریەکانی گەلی کورد پێیان بدرێت ، وتیشی کورد وەک پێکهاتەێکی سەرەکی عێراق داوای مافە دەستوریەکانی دەکات نەک زیاتر بۆیە ئێمە داوا لەسە بەرێزتان و سەر جەم لایەنەکانی دیکە دەکەین کە ئەو مافانەیان پێبدرێت کە دەستور بۆی دیاری کردوون، لەبەرامبەریشدا سەرۆکی رەوتی سەدر وتی لەگەل مافەکانی گەلی کوردین بەپێ دەستور.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.