پاپا فرانسیس رێبه‌ری ئایینیی كاسۆلیكه‌كانی جیهان رۆژی رابردوو له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ شاری ڤیلینۆسی پایته‌ختی لیتوانیا وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وڕوپا كه په‌نابه‌رانی بیانیی له خاكی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن، ستایشی نه‌رمونیانیی و میوانداریی دانیشتووانی لیتوانیای كرد له وه‌رگرتنی په‌نابه‌راندا.
بڕیاره پاپا فرانسیس سه‌ردانێكی چوار رۆژیی بكات بۆ وڵاتانی كه‌ناری ده‌ریای باڵتیك كه بریتین له لیتوانیا و لێتۆنی و ستۆنیا.
پێده‌چێت پاپا ره‌خنه‌كه‌ی خۆی ئاراسته‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپای ناوه‌ڕاست كردبێت وه‌ك وڵاتانی پۆڵۆنیا و هه‌نگاریا و چیك و سلۆڤاكیا، كه به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتانه رێگه ناده‌ن به هاتنی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی ئابووریی كه به به‌رده‌وامیی له رێگه‌ی ئه‌وڕوپا و یۆنانه‌وه ده‌گه‌نه ناو خاكی كیشوه‌ری ئه‌وڕوپا.
پاپا هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی گرت له‌و كه‌سانه‌ی كه به تێكدانی ئاسایش یان خوڵقاندنی قه‌یران بوون به زه‌مینه‌سازی دووبه‌ره‌كیی و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه‌ش گرت كه ده‌ڵێن ته‌نیا رێگه‌ی پاراستنی ئاسایش و كلتوور، به‌ربه‌ست دانان و ده‌ركردنی په‌نابه‌رانه.
له میانه‌ى وتاره‌كه‌یدا پاپا فرانسیس ستایشی هاوڵاتیی و به‌رپرسانی حكومه‌تی لیتوانیای كرد بۆ باوه‌شی كراوه‌یان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.