یه‌كه‌م ڕۆمانی كوردی، نووسه‌ری كوردستان " ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی" له ژێر ناوی " هروب نحو القمه - هه‌ڵاتنێك به‌ره‌و لووتكه " له لایه‌ن سه‌نته‌ری قاهیره بۆ توێژینه‌وه‌ى كوردی چاپكرا .
رۆمانی " هه‌ڵاتنێك به‌ره‌و لووتكه " یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری قاهیره بۆ توێژینه‌وه‌ى كوردییه بۆ ئاماده‌كردنی پرد له نێوان داهێنه‌ره‌كانی میسڕی و كورد له ڕێگای بڵاوكردنه‌وه به‌رهه‌مه كوردییه‌كان له میسڕ دروست بووه ، هه‌روه‌ها یه‌كه پرۆژه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌شه بۆ ناساندنی ئه‌ده‌ب و نووسه‌ر و داهێنه‌ره‌كانی كورد له باری ئه‌ده‌بدا .
له ساڵی 2017 چاپی یه‌كه‌می ئه‌م رۆمانه " هروب نحو القمه " له هه‌رێمی كوردستان چاپكرا ، كه پێشوازیێكی زۆر باشی لێكرا له ناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مه‌ی ئێستاش چاپی دووه‌می رۆمانه‌كه‌یه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له قاهیره چاپكرا كه یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌رێكى كورده له میسڕ چاپ بكرێت .
هه‌ڵاتنێك به‌ره‌و لووتكه نوێترین ڕۆمانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس " ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی " ه كه له ماوه‌ی 26 ساڵ نووسیویه‌تی و له ماوه‌ی ته‌نیا دوو مانگ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری درووست كرد له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و بریاره به‌شداری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته جیهانییه‌كان بكات .
جێی باسه چیرۆكی رۆمانه‌كه باكردنه له كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كورد له سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.