له رۆژی 11 ی سێبته‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا نووسه‌ری ئه‌مریكی " بۆب ودوۆرد " كتێبێكی تازه ی له ژێر ناوی " تره‌مپ له ناو كۆشكی سپی " دا بڵاوكرده‌وه كه له ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كدا بووه پرفرۆشترین كتێب .
له كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر چه‌ند نهێنییه‌كی تایبه‌ت له سه‌ر ژیانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا " دۆناڵد تره‌مپ " ئاشكراده‌كات ، ناوه‌ڕۆكی كتێبەكە باس له هه‌ندێك نهێنی تایبه‌تی ترەمپ ده‌كات، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ره‌نگه كۆشكی سپی به‌هۆی ترەمپەوە ڕووبه‌رووی ببێته‌وه .
دوای یه‌ك هه‌فته له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبە، دامه‌رزاوه‌ی سایمۆن ئاند شۆستەر كه سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م كتێبەیە، رایگه‌یاندووه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی فرۆشتنیدا، كتێبەكە نزیكه‌ی 1.1 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه .
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا كتێبەكەی بەگاڵته‌جاری، زیاده‌ڕۆیی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن ناوبرد .
كتێبی " تره‌مپ له ناو كۆشكی سپی" نهێنییه‌كانی تره‌مپ ئاشكراده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.