حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی لیوا فازڵ بەرواری بڵاوکردەوە.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له پرسه‌نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: لیوا فازڵ به‌روارى رۆڵێكى گرنگى هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه كه فازڵ به‌روارى له دایكبووى 1966ى شارى دهۆك بوو و له هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا رۆڵێكى گرنگى هه‌بوو له تێكشكاندنى داعش.
لیوا فازڵ بەرواری، فەرماندەی فرقەی زێڕینی عێراق به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه کۆچی دوایی کرد و تەرمه‌كه‌ی لە پزیشکی دادی هەولێر دواى ئه‌نجامدانى پشكنینی پزیشكى به‌ره‌و دهۆك به‌رێكرا و بڕیارە ئەمڕۆ هه‌ینی له مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌ی سەربازییدا و به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حكومى و حیزبی و سه‌ربازى و دۆست و خزمانى به‌خاك بشپێردرێت.
فازڵ جەمیل بەرواری لە ساڵی 1966 لە دهۆک لە دایکبووەو ماوه‌ى چه‌ند ساڵ فەرماندەى فرقه‌ى ئاڵتونی سوپای عێراق بووەو لە شەڕى دژى تیرۆریستانى داعش، ناوبراو رۆڵى به‌رچاوى هەبووە و چه‌ندین ناوچه‌ى عێراقى له چنگى تیرۆریستانى داعش رزگاركردو فرقه‌ى ئاڵتونی به‌شداریه‌كى كاراى هه‌بوو له رزگاركردنى مووسل و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.