دوایین باڵیۆزی سعودیه له لیبیا له‌سه‌رده‌می موعه‌مه‌ر قه‌زافی، یه‌كه‌مین جاره چه‌ند زانیارییه‌كی له‌مه‌ڕ دۆزینه‌وه و كاتی كوژرانی قه‌زافی ئاشكرا كرد.
محه‌مه‌د سه‌عید قه‌شات، باڵیۆزی سعودیه له لیبیا له دیمانه‌یه‌كیدا به رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسری راگه‌یاندووه: له‌دوایین شه‌ودا هاوپه‌یمانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی باكوور ناسراو به( ناتۆ) توانیان شوێنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه بدۆزنه‌وه كه قه‌زافی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی سوریا ئه‌نجامی دابوو، كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی كۆتایی ژیانی بوو.
راشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی قه‌زافی زانی كه له‌مه‌ترسیدایه له‌گه‌ڵ 70 كه‌س له پاسه‌وانه‌كانی چۆته ده‌ره‌وه‌و ئه‌بوبه‌كر یونس جابر، وه‌زیری به‌رگری لیبیاش یاوه‌ری بووه، دواتر فڕۆكه‌كانی فه‌ره‌نسا شوێنهكهیانی دۆزیوه‌ته‌وه كه خۆیان له تونێلێكدا حه‌شاردابوو، له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌شیان له‌وسه‌ری تونێله‌كه‌دا،له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی فه‌ره‌نساوه به غازی ژه‌هراوی و رۆكێیت بۆردومان كراون،له هێرشه‌كه‌شدا وه‌زیری به‌رگری لیبیا و هه‌ندێك له پاسه‌وانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و قه‌زافیش برینداربووه ، دواتر به برینداری له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كانی میسراتهوه كوژراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه جه‌سته‌ی قه‌زافی و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی موعته‌سه‌م ده‌شێوێنن، ده‌یانخه‌نه نێو فڕنێكی توانه‌وه‌ی ئاسن، دواتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه فڕێیان داوه‌ته نێو ده‌ریا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كانی قه‌زافی كه به‌دیل گیرابوون، كوژران و له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له بیابان نێژراون.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.