نووسه‌ر و وهرگێری كورد " سه‌عید كاكی " كتێبێكی فه‌لسه‌فی له ژێر ناوی " مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی راتێاج " كه له 10 به‌رگ پێكهاتووه له فارسیه‌وه خسته سه‌ر زمانی كوردی ، 5 به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ش له شاری سلێمانی چاپ و بڵاوكرایه‌وه .
سه‌عید كاكی ئاشكرایده‌كات ، كتێبی " مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی راتێاج " له 10 به‌رگ پێكهاتووه و سەرجەم گۆڕانکارییەکانی فەلسەفە لە کۆنەوە تاکوو ئێستا بە شێوەیەکی زانستییانە لێکی داوەتەوە ، یەکێکه لە نوێترین و زانستیترین مێژووی فەلسەفەکانی ئێستا ، ئێش‌تر ئه‌م كتێبه لەلایەن کۆمەڵێک نووسەر و شارەزای بواری فەلسەفه خراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی .
كاكی وتیشی ، ماوه‌ی 4 ساڵه خه‌ریكی ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی ئه‌م كتێبه‌یه كه دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لە سلێمانی پشتگیریی چاپ و بڵاوکردنەوەی گرتووەتە ئەستۆ و لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج بەرگی یه‌كه‌می له شاری سلێمانی صای و بڵاوكرایه‌وه و بریاریشه لە سێ مانگی داهاتوودا ئەو پێنج بەرگەکەشی لەلایەن (دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان) ەوە چاپ و بڵاو بکرێتەوە .
ئه‌م نوسه‌ره خه‌لكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، جیا له وه‌رگێرانی ئه‌م كتێبه پێشتر لە بواری فکر و فەلسەفەدا چەند کتێبی دیکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاوی کردووەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.