Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:59

وه‌زاره‌تی به‌رگریی: ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی رووسیای له‌ سوریا خستۆته‌ خواره‌وه‌

 ١٥ سه‌رباز گیانی له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌یان كه‌ دوێنێ له‌ سووریا له‌ سیستمی راداردا نه‌ماوه‌، به‌ هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ له‌ لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان له‌ مۆسكۆ ئاشكرایكرد ئه‌و فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌یان كه‌ له‌ جۆری il-20 بووه‌، ١٥ سه‌ربازی تێدابووه‌ و دوێنێ له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ سیستمی راداردا نه‌ماوه‌ له‌ لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-200ی رژێمی سووریاوه‌، خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌یان به‌ هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "به‌ هۆی كاری نابه‌رپرسیارانه‌وه‌، ١٥ سه‌ربازی رووسی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و دۆخه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆحییه‌تی هاوبه‌شیی نێوان رووسیا-ئیسرائیل یه‌كناگرێته‌وه‌.

تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌ ئێف-١٦ه‌كانی ئیسرائیل فڕۆكه‌ رووسییه‌ il-20-ه‌كه‌یان وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارهێناوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ نه‌تواندراوه‌ كاتی پێویست بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سووریا دره‌نگ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ ئاگاداریكردووونه‌وه‌، ده‌سته‌به‌ربكرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.