له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه تایبه‌ت بوو به ئاسایشی نیشتیمانی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاریدا، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كانی توركیا، سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به پاسه‌وانی سنوور كۆنترۆڵ بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئاسایش و سه‌قامگیری و كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كرا‌و زیاده‌ڕۆییه‌كانی توركیا به پێشێلكاری به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عێراق وه‌سف كرا.
عه‌بادی داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد، ئه‌و پێشێلكاریانه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌ڵگه بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ كرا و عه‌بادی بڕیاری دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری هێزی پۆلیسی فیدراڵی ده‌ركرد، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕووی چه‌كه‌وه پۆلیس هاوتای هێزه‌كانی سووپا بێت و رۆڵی سووپا له پاراستنی ئاسایش ته‌واو بكات.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی پارێزگای به‌سره و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیان و سامانی گشتی و تایبه‌ت له‌و شاره به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.