له شاره‌زوور ئاماده‌بوونێكی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و لایه‌نگرانی پارتی ئاهه‌نگێك بۆ ناساندنی كاندیدانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 183ی به‌رێوه‌چوو.
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا له هه‌موو خه‌ڵكی شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه ته‌نیا له‌و ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت.
له شاره‌زور ئاهه‌نگێك بۆ ناساندنی كاندیدانی لیستی ژماره 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو له‌م باره‌یه‌وه به‌سام عه‌لی له رێوره‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند ده‌نگی خه‌ڵك به لیستی پارتی جارێكی دیكه متمانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پێشهنگایەتیی پارتی له كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و پارتی هێزی بێ ڕكابه‌ره له كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه به به‌ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان، پارتی بۆ داهاتووش هێزی بێ ڕكابه‌ری كوردستان ده‌بێت.
له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه، به‌سام عه‌لی گوتی: جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی كردووه بانگه‌شه‌ی هێمن و شارستانی ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه پارتییه‌كان له ژێر هیچ فشارێكدا له بانگه‌شه‌یه‌كی مۆدێرنه‌وه ناگۆڕین بۆ شه‌ڕ و بشێوی، سه‌رۆك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه بانگه‌شه‌ی هێمن و هاوسه‌نگ ده‌كه‌ین.
به‌سام عه‌لی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: پارتی له‌م سنووره له ده‌سه‌ڵات دوور بووه، ئه‌م سنووره باجی دووریی پارتی داوه، پێویسته ده‌نگده‌ری ئه‌م سنووره بۆ یه‌كجاریش بێت پارتی تاقی بكه‌نه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به پارتی ببه‌خشن تا دڵنیا بن له‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی خزمه‌تگوزاری بگاته‌وه ئه‌م سنووره و كۆتایی به بێخزمه‌تگوزاریی ئه‌م ناوچه‌یه بهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.