له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17-9-2018 ، لەگەڕەكی چوارچرالەشاری سلێمانی هاوڵاتییەكی تەمەن 52 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان ، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا‌و بە پێی زانیارییەكانی پۆلیس هاوڵاتییەكە بە چەكی جۆری دەمانچە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .
پۆلیس ڕاشیدهگهێ،ێت هاوڵاتییەكە ناوی ( ع ، م ، أ ) لەدایكبووی 1966 و پیشەی كاسبە ، لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.