پۆلیسی توركیا 500 كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه هه‌ستابوون به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به بارودۆخی كار‌و شوێنی كاره‌كه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئه‌سته‌نبوڵ.
ئوزگور قه‌ره‌بوڵوت، به‌ڕێوبه‌ری گشتی یه‌كێتی ده‌ڤ یاپی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڵێت: خۆپیشاندانه‌كه كاتێك به‌رپابوو كه پاسێكی هاتوچۆی فڕۆكه‌خانه خۆی ده‌كات به‌ناو شوێنه‌كه‌داو 17 كرێكار بریندار ده‌كات.
هه‌زاران كرێكار به‌شدارییان كرد له‌و خۆپیشاندانه و پۆلیس و جه‌ندرمه‌و به‌به‌كارهێنانی ئوتۆمبێلی تایبه‌ت و گازی فرمێسك ڕژێن بۆ به بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
هاوكات زیاد له 30 جه‌ندرمه خۆیان كردووه به شوێنی كرێكاره‌كاندا و ده‌رگاكانیان شكاندووه‌و پتر له 500 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، قه‌ره‌بوڵوت به ڕێگای ته‌له‌فۆن به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی گوتووه "ئێستا له بنه‌كه‌یه‌كی خۆجێی جه‌ندرمه‌وه ته‌له‌فون ده‌كات و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون ئازادیان بكه‌ن."
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.