Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:19

خۆپیشاندان له‌به‌سره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌

داوای هه‌لی كارو باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌ده‌یان هاووڵاتی شاری به‌سره‌ له‌ به‌رده‌م كێڵگه‌ی نه‌وتی قورنه‌ گردبوونه‌وه‌و داوای هه‌لی كارو باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌ده‌یان هاووڵاتی شاره‌دێی ئیمام سادق خۆپیشاندانێكیان رێكخست و چوونه‌ به‌رده‌م كێڵگه‌ی نه‌وتی قورنه‌ .

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا هاووڵاتیان داوایان كرد هه‌لی كاریان له‌و كێڵگه‌یه‌ بۆ بڕه‌خسێنرێت و هاوكات داوایان كردووه‌، كه‌ خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌یان دابین بكرێت.

له‌دوو مانگی رابردوو له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان به‌ تایبه‌تی له‌ شاری به‌سره‌ به‌رێوه‌چوو، له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، ژماره‌یه‌كیش تا ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.