Erbil 11°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 18:48

دانشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی نه‌بۆوه‌
کوردستان TV
100%

به‌بێ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه‌ له‌ پشكی كورده‌، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ دواخرا.

به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری عیراق كه‌ تاكاتی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات رایگه‌یاند كه‌ دانیشته‌كان بۆ كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلولی 2018 دواخراوه‌.

له‌ده‌نگدانی یه‌كه‌می دیاریكردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق نه‌تونرا كاندیدی ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە دەوری دووەمی دەنگدانەكەدا تەنها یەكەم و دووەم دەچنە كێبڕكێوە بەمەش كێبڕكێكە لەنێوان د. بەشیر خەلیل حەداد و ئەحمەدی حاجی رەشید دەبێت.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی د. به‌شیر خه‌لیل كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، 152 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێناو، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید 45 ده‌نگ و موسه‌نا ئه‌مین 21 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها 29 ده‌نگی به‌تاڵ و 22 ده‌نگی پووچه‌ڵ هه‌بووه‌.

ئەمڕۆ 15ی ئەیلولی 2018، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەنجامدا كە تیایدا سەرۆك و جێگری یەكەمی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.