Erbil 28°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 11:52

راکان جبوری شەش بەرپرسی کورد لەکارەکانیان دوور دەخاتەوە

له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر پۆسته‌كان له‌ كورد سێندرانه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک شەش بەرپرسی کورد لەکارەکانیان دوور دەخاتەوە.

پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک شەش بەرپرسی کورد لە پۆستەکانی شارەکە لادەدات و شەش کەسی عەرەب و تورکمان لە شوێنەکانیان دادەنێت.

بەپێی نووسراوێک، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، رۆژی 13/9/2018 دەرچووە و واژۆی راکان جبوری، كه‌ نووسراوه‌كه‌ ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركووك كراوه‌، به‌ ژماره‌ 8314 پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووکی لەسەرە، ئەو شەش بەرپرسە کوردە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکووک لادراون و لە شوێنی ئەو شەش بەرپرسە کوردەش، بە فەرمانی راکان جبوری شەش کەسی عەرەب و تورکمان دانراون.
 
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.