كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم سێ به‌ڵگه‌نامه‌ی خستۆته‌ڕوو، كه ده‌نگده‌ر ده‌بێت له‌كاتی ده‌نگداندا یهكێكیانی پێ بێت بۆ سه‌لماندنی ناسنامه‌ی خۆی.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی لهڕونكردنهوهیهكدا رایگه‌یاند بۆ سه‌لماندنی ناسنامه، ده‌نگده‌ر ده‌بێت یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامه ره‌سمیانه پێشكه‌ش بكات:
1.كارتی نیشتمانی.
2.ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی.
3.پاسپۆرتی عێراقی كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رنه‌چوبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌ڵگه‌نامه‌كه پێویسته وێنه‌ی كه‌سه‌كه‌ی له‌سه‌ربێت.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ناسنامه‌ی باری شارستانی ده‌نگی پێ‌نادرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.