Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:54

10 ملیۆن دۆلاری داعش دۆزرایه‌وه‌

لەژێر باڵه‌خانه‌ی زانكۆی موسڵدا بەیتولمال بەكارهاتووە
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌ک بڵاویکرده‌وه‌ که‌ لەژێر باڵه‌خانه‌ی زانكۆی موسڵدا، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دۆزراوه‌ته‌وه‌ كە لە تیرۆریستانی داعش بەجێمابوو.

ئه‌مڕۆ 13ی ئه‌یلولی 2018  رۆژنامەی (العربیە) لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی شاری موسڵەوە بڵاویكردووەتەوە، نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار لەژێر باڵەخانەی زانكۆی موسڵدا دۆزراوەتەوە كە ئەو باڵەخانەیە لە سەردەمی دەسەڵاتی تیرۆرستانی داعشدا وەك بەیتولمال بەكارهاتووە.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ش، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چه‌ند كرێكارێك ئه‌و پاره‌یان له‌كاتێكدا له‌ژێر دار و په‌ردووی ئه‌و پاشماوه‌ رووخاوانه‌ دۆزیویانه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ساڵی 2017 له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆردومانكرابوو، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌یان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ و به‌كارخستنی زانكۆكه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاكه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌.

له‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش سه‌رتاپای پارێزگای نه‌ینه‌وایان داگیركرد و، دواتر ته‌واوی بینایه‌ و ته‌لاره‌ حكوومییه‌كانی وه‌ك باره‌گا بۆ چه‌كدارانی به‌كارهێنا، له‌وانه‌ش زانكۆی مووسڵی وه‌ك دیوانی حوسبه‌ و ماڵی دراو "به‌یت المال" به‌كارهێنا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.