Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:38

ئه‌کته‌رانی کورد درامای شه‌رانگێز به‌رهه‌مده‌هێنن

له‌ سی ئه‌ڵقه‌ی 50 خوله‌كی پێكدێت
کوردستان TV
100%

بۆ به‌رهه‌مهێنانی درامایه‌كی جیاواز و تازه‌ ، ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانی كورد بۆ كاركردن و تۆماركردنی زنجیره‌كانی ئه‌م درامایه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ .

ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م درامایه‌  " مۆفه‌ق عارف " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م دراما تازه‌یه‌ ناوی " شه‌ره‌نگێز " ه‌ (ئه‌حمه‌د ره‌زا ) تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌ و  ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی وێنه‌گرتنی بوو ، له‌ دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانیدا له‌ نزیكترین كات ، پێشكه‌شی بینه‌رانی ده‌كه‌ن .

ناوه‌رۆكی درامای شه‌ره‌نگێز په‌یامێكه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، به‌ گشتی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ كه‌ ده‌ستی له‌ خۆی به‌رداوه‌ و دابونه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌لا ناوه‌ و ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر تاكه‌كان، ئازادی ئه‌وانی تریش زه‌وت ده‌كات. 

شه‌ره‌نگێز له‌ سی ئه‌ڵقه‌ی 50 خوله‌كی پێكدێت و تێیدا 20 ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی و لاوه‌كی له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌رده‌كه‌ون و رۆڵه‌كانیان به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن ، پێوسته‌ له‌ ماوه‌ی 20 ڕۆژدا كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی ته‌واو بكه‌ن .

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.