جه‌یمز به‌زان وه‌زیرى سێبه‌رى به‌رگرى كه‌نه‌دا له حزبى كه‌نسه‌رڤه‌تڤ، دوێنى سێشه‌ممه 11ى ئه‌یلولى 2018، له تویتێكدا هێرشه‌كه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانى ئیدانه كرد كه رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامدرا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان "حدك" و حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران "حدكا" له كۆیه.
جه‌یمز به‌زان له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تى " ڕ‌ژێمى ئێران و سوپاى پاسدارانی ئێران گوێ پێنهدانێكى ته‌واویان نیشان داوه بۆ هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ریته شارستانییه‌كان له‌و هێرشه‌یان دژ به كورده‌كانى عێراق، حكومه‌تى كونسهرڤهتڤ كه ئه‌ندرو شیهر رابه‌رى ده‌كات ده‌ستبه‌جێ سوپاى پاسدارانى ئێران له قه‌واره‌یه‌كى تیرۆریست ڕیزبه‌ند ده‌كات".
جێى ئاماژه‌یه جه‌یمز به‌زان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هێرشه‌كه‌ى ئێرانى دژ به دیموكراته‌كان ئیدانه كردووه و نووسیویه‌تى" ئێمه نابێت كورده‌كان پشتگوێ بخه‌ین.
ئه‌و كاره تێرۆریستیهى ڕژیمى ئێران دژ به كورده‌كان له بێده‌نگى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و بێ هه‌ڵوێستی ئه‌وان له دژى ئه‌و ڕژیمه سه‌ره‌ڕۆیه بووه، سه‌ربازه كونهدیهكان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان شه‌ڕیان كردووه له دژ داعش، قوربانى ئه‌وان نابێت پشتگوێ بخرێ و ناشكرێ ئه‌وان چشتگوێ بخرێن له كاتێكدا ئه‌وان ده‌كرێنه ئامانجى ده‌وڵه‌تێك كه پاڵپشتى تێرۆریستانه و په‌ره به له ناوچوونى ده‌دات له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵات.
حزبى كنسهرڤهتڤ هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى كه‌نه‌دا ده‌بێت كاتێك تووشى هه‌ر هێرشیك ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ڕژیمى دكتاتۆرى وه‌ك ئێران.
ئه‌م په‌یامه‌ى جه‌یمز به‌زان وه‌زیرى سێبه‌رى به‌رگرى كه‌نه‌دا له حزبى كه‌نسه‌رڤه‌تڤ دواى ئه‌وه دێت كه پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى شه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2018، سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشى كرده سه‌ر باره‌گاكانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان "حدك" و حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران "حدكا" له كۆیه به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و دوو حزبه شه‌هید و برینداربوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.