Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:31

ئێران داواى راده‌ستکردنه‌وه‌ى ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌کات

محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هه‌رێمى کوردستان جێگیرن، رادەستی ئێران بکاتەوە، ئەگەریش ناتوانن ئەو کارە بکەن دەبێت دەریان بکەن.

محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند" پێشتر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵێنیان دابوو ئۆپەراسیۆن ئەنجام نەدەن، بەڵام لە ساڵی رابردووەوە بەڵێنی خۆیان شکاندووە ، ئەمەش چیدیکە جێگەی ئارام گرتن نییە.

ئەم لێدوانەی باقری دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەردوو بارەگای حیزبی دیموکرات (حدک، حدکا) دێت، کە رۆژی شەممە (8-9-2018)، لە کۆیە لەلایەن ئێرانەوە بۆردوومان کران و لە ئەنجامدا 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.