سه‌ركۆماری توركیا رایده‌گه‌ێنێت، ئیدلب دوایین رێگه‌ی ده‌رچوونه به‌ر له پرده‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا له ئێستادا سه‌ركه‌وتوو نه‌بن له‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربن، هه‌موو جیهان باجه‌كه‌ی ده‌دات.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا كه بۆ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له‌ژێر ناونیشانی (پێویسته جیهان ئه‌سه‌د بووه‌ستێنێت) نووسیویه‌تی: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا بكات كه له ئاسۆدا دیاره بۆ سه‌ر ئیدلب، مانه‌وه به ناچالاكی باجه‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت، ناتوانین گه‌لی سووریا بۆ میهره‌بانیی به‌شار ئه‌سه‌د جێبهێڵین، ئامانجی رژێم له هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب، هه‌ڵمه‌تێكی راستیی و كاریگه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نییه، به‌ڵكو له‌ناوبردنی ئۆپۆزسیۆنه بێ ئه‌وه‌ی جیاوازیی له‌نێوانیاندا بكات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌شڵێت: ئیدلب دوایین رێگه‌ی ده‌رچوونه به‌ر له پرده‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا له ئێستادا سه‌ركه‌وتوو نه‌بن له‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربن، نه‌ك ته‌نها سوورییه بێتاوانه‌كان، به‌ڵكو هه‌موو جیهان باجه‌كه‌ی ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.