له نووسینی " مسته‌فا شه‌فیق ئیدلبی" كتێبی(الدبلوماسية الكردية مراحل تطورها ومشاكلها) به‌رگی یه‌كه‌م بڵاوكراییه‌وه.
كتێبه‌كه لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی مێژووی – شیكردنه‌وه بۆ دبلۆماسییه‌تی كوردی به پێی قۆناغه‌كانی مێژوو باس له مێژووی كۆن ده‌كات تا په‌یمانی لۆزان.
نووسه‌ری كتێبه‌كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هه‌روه‌كو زانراوه له‌سه‌ر دبلۆماسی كوردی سه‌رچاوه‌ی مێژووی كه‌مه زۆر هه‌ستم به بۆشایی ده‌كرد بۆیه به باشم زانی به‌شێك له‌م بۆشاییه پربكهمهوه ، هه‌روه‌ها ئیدلبی دووپاتی:كه له هه‌وڵدام به‌شی دووه‌می مێژووه‌كه‌مان بنووسمه‌وه واته دوای په‌یمانی لۆزان تاوه‌كو ئه‌مرۆ .
نووسه‌ر ده‌ڵێت: به بۆچوونی خۆم دبلۆماسییه‌تی كوردی تایبه‌ت نیه ته‌نیا به ده‌وڵه‌تی كوردی یان قه‌واره‌ی كوردی به‌ڵكو دبلۆماسییه‌تی كوردی بوونی هه‌یه جا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌بێت یان نا تائێستا له هاوكێشه‌ی هه‌رێمه‌كان ده‌وڵه‌ته‌كان شوێنی تایبه‌تی هه‌یه.
شایانی باسه كتێبه‌كه له چاپخانه‌ی (ڤین) له هه‌ولێر چاپكراوه‌و(450) لاپه‌ره‌یه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.