ره‌سول نادری، ھونه‌رمه‌ندی میللی كورد، به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه له ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 8/9/2018، به‌رھه‌م شه‌مامی، گۆرانیبێژی میللی، ھه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده‌ی له ھه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ره‌سول نادری، له شاری مهاباد له‌دایك بووه چه‌ند مانگێكه به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه، له‌وێ چه‌ندین ھونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی دیاری كورد سه‌ردانیان كردووه.
نادری، خه‌ڵكی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستانه، شاره‌زاییه‌كی باشی له ھونه‌ری میللی و به تایبه‌تی ڕێكخستنی به‌ندی كوردیدا ھه‌بووه، ساڵانێكی زۆر له نێو بواری ھونه‌رییدا كاری كردووه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه ھیچ به‌رھه‌مێكی نوێی ھونه‌ری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.