پاسێكی گه‌شتیاری له شاری ئاكسه‌رای وڵاتی توركیا وه‌رگه‌ڕا و به هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه 49 گه‌شتیار بوونه قوربانی.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاوی كرده‌وه كه له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی گه‌شتیاری له شاری ئاكسه‌رای، شه‌ش سه‌رنشینی ناو پاسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه ڕووداوه‌كه له سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌نقه‌ره - ئاكسه‌رای به‌هۆی له كۆنترۆڵ ده‌رچوون وه‌رگه‌ڕاوه.
شایه‌نی باسه پاسه‌كه، پاسێكی گه‌شتیاری بووه له هێڵی ئیستانبوڵ - عه‌نتاب كاری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.