Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:26

نوێنەری سیستانی: ده‌بێت پۆستەکان لەسەر بنەمای تواناو شارەزایی دابەشبکرێن

نوێنەری سیستانی: ده‌بێ حكومەتی داهاتوو جیاواز بێت لە كابینەكانی پێشوو
کوردستان TV
100%

نوێنەری عەلی سیستانی رایدەگەیەنێت، پێكهێانی حكومەت لەسەربنەمای پشك پشكێنە گۆڕانكاری لە عێراق دروست ناكات، داوا دەكات كابینەی حكومەتی داهاتووی عێراق جیاواز بێت لە كابینەكانی  پێشوو.

عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لەمیانی وتاری نوێژی هەینیدا رایگەیاند، هیچ گۆڕانكاریەك بەسەر ئەم دۆخە كارەساتبارەی عێراقدا نایەت، ئەگەر بێت و حكومەتی ئایندەی عێراق لەسەربنەمای پشكپشكێنە و مەحسوبیەت و لەبەرچاونەگرتنی توانا و شارەزایی پێكبهێنرێت.  

داواشیكرد، فشارەكان چربكرێنەوە بۆئەوەی كابینەی داهاتووی حكومەت جیاواز بێت لەحكومەتەكانی پێشترو  پۆستەكان لەسەربنەمای توانا و شارەزایی دابەشبكرێن.

لێدوانی نوێنەرەكەی عەلی سیستانی لەكاتێكدایە ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی و  پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق بەردەوامە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.