Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:17

زانیارییه‌کان: ئامانجی هاوه‌نه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا و نووسینگه‌ی سه‌رۆکوه‌زیران بوون

سێ گوللـه‌ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كران
زانیارییه‌كان: ئامانجی هاوه‌نه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بوون
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو سێ گوللـه‌ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، كرا. 

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراقی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو سێ گووللـه‌ هاوه‌ن به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدای پایته‌خت ته‌قێندران. 

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراقی ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ئه‌و گووللـه‌ هاوه‌نانه‌ی كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ته‌قێندراون هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان نه‌بووه‌ چونكه‌ له‌ شوێنێكی چۆلی ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئێستادا هێزه‌كانی ئاسایش به‌ شوێن ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ تێكده‌رانه‌ ده‌گه‌ڕێن. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئامانجی ئه‌و هاوه‌نانه‌ بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوون له‌ ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌، باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و بینای دامه‌زراوه‌ حكوومیه‌كیان و زۆربه‌ی باڵێۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی ده‌كه‌ێته‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام رێوشوێنی زۆر تووندی ئه‌منی، بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه گیراوه‌ته‌ به‌ر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.