فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەسڕە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، قەدەغەكردنی هاتوچۆی لەسەنتەری شارو قەزاكانی بەسڕە ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەسڕە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە له كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە تا كاتێكی نادیار، قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە سەنتەری شارو قەزاو ناحیەكانی بەسڕە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لەهاوڵاتیانی بەسڕە كراوە كە هاوكاری هێزەئەمنییەكان بكەن لەپێناو پاراستنی گیانی هەمووان و سامانی گشتی.
زیاتر لە دوو مانگە لە بەسرە و چەند شارێکى باشورى عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران داواى باشکردنى خزمەتگوزارییەکان و کۆتاییهێنان بە گەندەڵى و بێکارى دەکەن لە وڵاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.