Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:46

خۆپێشانده‌رانى به‌سڕا ده‌روازه‌ى ئوم قه‌سریان داخست

هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران رێگاى سه‌ره‌كى نێوان " تنومه‌ وعشار" یان به‌ ته‌واوى له‌ یه‌كترى پچڕاندووه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانبه‌رانى گومرگى ئوم قه‌سر رایانگه‌یاند ئه‌مرو سه‌رله‌ ئێواره‌ خۆپێشانده‌ران هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ خاڵى ده‌روازه‌ى ئوم قه‌سر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاورده‌و هه‌نارده‌كرن له‌ ده‌روازه‌یه‌وه‌ به‌ته‌واوى وه‌ستێندراوه‌

به‌رپرسێكى حكومه‌ى ده‌روازه‌ى ئاوى ئوم قه‌سر به‌ میدیاكانى راگه‌یاندووه‌ به‌هۆى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌  هاورده‌و هه‌نارده‌كردن بۆبه‌ته‌واوى په‌كى كه‌وتووه‌ كاریگه‌ریه‌كانیش زۆرن

هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران رێگاى سه‌ره‌كى نێوان " تنومه‌ وعشار" یان به‌ ته‌واوى له‌ یه‌كترى پچڕاندووه‌ و به‌سه‌دان له‌ وان له‌به‌رده‌م قایمقامى شه‌تولعره‌ب گربونه‌ته‌وه‌  

له‌ لایه‌كى دیكه‌ حكومه‌تى خۆجێى قه‌زاى زوبێر له‌ بارودۆخێكى توندى ئه‌منیدا كاره‌كانى خۆى راگرتووه‌ نه‌وه‌ك دۆخێكى ناله‌بارى لێبكه‌وێته‌وه‌

ده‌زگا میدیاكانى ناوچه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ : خۆپێشانده‌رانى توڕه‌ هه‌ردوو رێگاى سه‌ره‌كى شارى عه‌ماره‌و گه‌رمه‌ى باكورى به‌سرایان داخستووه‌

میدیاكان جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێكى له‌ خۆپێشانده‌ران چونه‌ته‌ سه‌ر باڵه‌خانى شاره‌وانى به‌سرا كه‌ هاوجێگه‌ى پارێزگایه‌ ئاگریان به‌رداوه‌ته‌ فه‌رماگه‌كه‌ و سوتاندویانه‌

به‌رێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى به‌سرا ته‌حسین على گووتویه‌تى ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ سوتاوون چه‌ندین پۆلیسى به‌رگرى توشى هه‌ناسه‌ سوارى بوینه‌

هه‌روه‌ها ته‌حسین على گوتویه‌تى هه‌موو ئاگره‌كه‌مان له‌لاى راست كوژاندوه‌ته‌وه‌ به‌ جۆرێك كۆنترۆلى بارودۆخى سووتانى هه‌ردوو فه‌رمانگاكه‌مانكردووه‌  به‌ڵام له‌ لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو ته‌قه‌ به‌ ئاراسته‌ى تیمه‌كانمان ده‌كرێت بۆیه‌ هه‌ندێك شوێن ده‌ستمان پێى ناگات تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌ تیمه‌كه‌مان نه‌مردون

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.