Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:34

له‌ سوید هه‌فته‌ی فیلمی کوردی به‌رێوه‌ده‌چێت

بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی سوید ئاماده‌كاری بۆ فیستیڤاڵی هه‌فته‌ی فیلمی كوردی ده‌كرێت كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌شدا خه‌ڵاتی براوه‌  به‌سه‌ر فیلمه‌ به‌شداربووه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت .

 رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ ،فیستیڤاڵی یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی فیلمی كوردی له‌ سوید له‌ لایه‌ن گرووپی هونه‌ریی چرا و به‌ هاوكاری شاره‌وانی بۆرۆس ئنجامده‌درێت ، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ ڕۆژانی حه‌وت تا نۆی مانگی ئه‌یلوول به‌رده‌وام ده‌بێت، تێیدا فیلمه‌ به‌شداربووه‌كان نمایش ده‌كرێن و دواتریش له‌ ڕۆژی كۆتادا خه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن .

ئه‌م فیلمانه‌ی له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار ده‌بن بریتین له‌ ژماره‌یه‌ك فیلمی كورت و درێژ كه‌ گرنگترینیان   ،شیرین ، میمۆری ، پاشماوه‌ی جه‌نكی پێشوو "  ڕۆژین، شەپۆلی دەریا، ڕەش، تارمایی، ئایلان، لوك ".

له‌ كۆتاییدا تیپی میوزیكی نه‌وا، به‌ چه‌ندان گۆرانی و پارچه‌ میوزیك به‌شداری ده‌كه‌ن و فیستیڤاڵه‌كه‌ ڕازاوه‌ و جوانتر ده‌كه‌ن .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.