Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:47

کارمەندانی گومرگی تەمەرچیانی ئێران مانیان گرت

بۆ دواکەوتنی مووچەکانیان
کوردستان TV
#11
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە کارمەندانی گومرگی تەمەرچیانی ئێران، کە هاوسنوورە لەگەڵ سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی کاتژمێرێک مانیان گرت، بەمەش هامووشۆی بازرگانی لە دیوی ئێران وەستا.

ئاکۆ تاهیر، ئەنجومەنی شۆفێرە بارهەڵگرەکانی هێڵی مەرزی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تی ڤی راگەیاند: هۆکاری مانگرتنی کارمەندەکان بۆ دواکەوتنی مووچەکانیان دەگەڕایەوە، بەڵام دوای کاتژمێرێک بزاوتی بازرگانی دەستی پێکردەوە و کێشەکە چارەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تی ڤی ماوەی نزیکەی بیست ڕۆژە کۆماری ئیسلامی ئێران مووچەی کارمەندانی گومرگی تەمەرچیانی سەر بە پیرانشاری لەکاتی دیاریکراودا دواخستووە، کارمەندەکانی گومرگیش بەم هۆیەوە مانیان لەکار گرتووە.

دواکەوتنی مووچەی کارمەندانی ئێران، دوای ئەوە دێت کە لەماوەی رابردوو دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند بڕیارێکی ئابووری دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکرد و خستیە واری جێبەجێکردنەوە، بەمەش وڵاتی ئێران تووشی قەیرانێکی ئابووری بووەوە و دراوی تمەنی ئەو وڵاتەش بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.