Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:25

فڕوکه‌ جه‌نگییه‌کانى ڕووسیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانى شارى ئیدلب کرد

ڕووسیا پشتگیرى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى سوورى ده‌كات
فڕوكه‌ جه‌نگییه‌كانى ڕووسیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانى شارى ئیدلب كرد
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 4ى ئه‌یلولى 2018 فڕوكه‌ جه‌نگییه‌كانى ڕووسیا هێرشى ئاسمانیان ده‌ستپیكردووه‌ له‌ ناوچه‌ى ئیدلب. 

ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافى مرۆڤ هه‌واڵكه‌ى بلاوكردووته‌وه‌ تیادا هاتووه‌ دواى 22 رۆژ دابڕان فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ڕووسیا چه‌ند هێرشێكى ئاسمانیان ئه‌نجامداوه‌ له‌ شارى ئیدلبى سووری كه‌ له‌ ژێر ده‌ستى چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسێۆنه‌ و ڕووسیا پشتگیرى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى سوورى ده‌كات.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌مریكا و هه‌ندیك له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا، هه‌ره‌شه‌ى هێرشكردنى سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌دیان كردبوو ئه‌گه‌ر چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى به‌كاربێنێت .

هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ دواین تازه‌ترین تویتدا هوشدارى دابوو هه‌ر یه‌ك له‌ به‌شار ئه‌سه‌د و ڕووسیا و ئێران كه‌ هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر شارى ئیدلب و ئه‌نجامدانى هێرشكردنى ئیدلبى به‌ هه‌ڵه‌ییه‌كى كوشنده‌ى مرۆیى نابرد.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.