Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 14:17

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتیی ئافرەتان دەکات

یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری تێكۆشانی به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
#7
100%

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا هاتووه‌ ده‌ڵێت: دروشمی ئەم کۆنگرەیەتان کە دەقاودەق لەگەڵ بنەماکانی بیری یەکسانی و دادپەروەریی لە نەهجی پارتی و بارزانیدا یەکدەگرێتەوە.

بەڕێزان ئەندامانی کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم،

بە بۆنەی بەستنی هەشتەمین کۆنگرەی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتانەوە، به ناوی رێزدار جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و
بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ سەروەری و تێکۆشانی بەردەوامە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی نیشتیمانی و نەتەوەیی کوردستاندا و پێشەنگی خەباتی مەدەنی و ڕێکخراوەییە لە کوردستاندا و دەیان ساڵە قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین ناو و توانای دیار بووە لە ئافرەتانی قارەمانی قوربانیدەر و سەرکردە و کادێر و تێکۆشەران و چالاکوانانی بە توانا لە بوارە سیاسی و جەماوەری و پەروەردەیی و فەرهەنگی و مەدەنییە جیاجیاکانی کۆمەڵگاکەماندا.

جێی خۆیەتی کە (تواناسازی ئافرەت، جڤاکی پێشکەوتوو)تان کردۆتە دروشمی ئەم کۆنگرەیەتان کە دەقاودەق لەگەڵ بنەماکانی بیری یەکسانی و دادپەروەریی لە نەهجی پارتی و بارزانیدا یەکدەگرێتەوە، هاوکات بڕوابوون بە توانای ئافرەت و هەوڵدان بۆ وەبەرهێنان و تواناسازی لە بەشداریی کارایانەی ئافرەتدا، بە تەواوی لە ستراتیجی دەوڵەتداریی پارتیدا ڕەنگیان داوەتەوە.

خەباتی پیشەییانەی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان باڵهێزێکی کاریگەرە بۆ هەنگاونانی گەورە و گرنگ بە ئاراستەی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و گەشەی بەردەوام.

دووبارە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و بە هیوای سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان و بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان.

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.