Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:31

هۆزه‌کانی به‌سڕا له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێڕاق ده‌ستیان دایه‌ چه‌ک

دوای ته‌شه‌نه‌ كردنی نائارامیی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ پارێزگای به‌سڕا
هۆزه‌كانی به‌سڕا له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێڕاق ده‌ستیان دایه‌ چه‌ك
کوردستان TV
100%

دوای ته‌شه‌نه‌ كردنی نائارامیی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ پارێزگای به‌سڕا و ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێڕاق له‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی، هۆه‌زكانی نیشته‌جێی ئه‌م پارێزگایه‌ ده‌ستیان دایه‌ چه‌ك و به‌ره‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا ببێت وتی: پیاو ماقوڵان و سه‌رۆك هۆزه‌كان نامه‌یه‌كیان ناردووه‌ بۆ پارێزگاری به‌سڕا به‌و ناوه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان لێبكه‌ن، هۆزه‌كانیش ده‌ست ده‌ده‌نه‌ چه‌ك و به‌ره‌وڕووی ئه‌وان ده‌بنه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ناوچه‌ییه‌كانی پارێزگای به‌سڕا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپا و " سوات "  له‌ رێگه‌ی گازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌ كردن له‌ خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه‌ بڵاوه‌یان پێبكه‌ن و له‌ ناوچه‌كانی " كرمه‌ علی " و " الحیانه‌ " توندترین تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویداوه‌ و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی هۆزه‌كان چه‌كیان له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌كارهێناوه‌ و دواتریش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان ناچار به‌ جێهێشتنی ناچه‌كه‌یان كردووه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕا وه‌ڵامی نه‌رێنیی داوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌موو داواكارییه‌كانی هۆزه‌كانی پارێزگاكه‌ و به‌مجۆره‌ پێشبینیی ده‌كرێت كه‌ بارودۆخی پارێزگاكه‌ له‌ رۆژانی دواتردا ئاڵۆزتر ببێت.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ناو خۆپیشانده‌رانیش ده‌ڵێن: فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگاكه‌ بروسكه‌ی ناردووه‌ بۆ به‌غدا و داوای هێزی زیاتری كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.