Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:09

مالیکیش کوتلەیەکی گەورەی ڕاگەیاند

تا ئێستا توانیویانە 145 كورسی دەستەبەر بكەن
مالیكیش كوتلەیەكی گەورەی ڕاگەیاند
کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردوو نووری مالیكی و هادی عامری و ژمارەیەك لە سەركردەی دیكە شیعە و سوننە لە بەغدا كۆبوونەوە و هاوپەیمانی بینایان ڕاگەیاند و بەپێی زانیارییەكان تاكو ئێستا 145 كورسیان كۆكردۆتەوە.

لە تویتێكدا هیشام روكابی بەرپرسی نووسینگەی نووری مالیكی بڵاویكردەوە كە ، هاوپەیمانی  ئیسلاح و بینا  تا ئێستا توانیویەتی 145 كورسی دەستەبەر بكات، دەبێتە گەورەترین هاوپەیمانی و فراكسیۆنی ناو پەرلەمانی عێراق.

هاوپەیمانییەكەی نووری مالیكی و عامری جگە لە دەوڵەتی یاسا و فەتح 16 لایەنی دیكە تێیدا بەشدارن، گرنگترینیان لیستی عەتای فالح فەیاز و كۆنگرەی نیشتمانی و حزبی ئیسلامی و ئیرادە و كەفائات و بابلیون، گردبوونەوەی پیاوانی عێراق، گردبوونەوەی شەبەك، بەرەی توركمانی، قەڵای جەماوەر، هاوپەیمانی وەتەنییە، پرۆژەی عەرەبی بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر، بەشێك لە هاوپەیمانی قیوا.

پێشتریش شەوی رابردوو  هاوپەیمانی نوات كە پێشتر عەبادی و سەدر و عەلاوی و حەكیم ڕایان گەیاند، بەشێك لە لایەنەكان، چوونە ڕیزی هاوپەیمانییەكەی چوار لایەنە كە 19ی مانگی ئاب لە هۆتێل بابلی بەغدا ڕاگەیەنرا.

ئەوەی ماوە كورد خۆی یەكلا بكاتەوەو بچێتە یەكێك لەو هاوپەیمانیانە دۆخەكە یەكلا بكاتەوە.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.