Erbil 25°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 09:23

گومان لە بوونی 11 هەزار چەکداری وه‌همى له‌ناو حه‌شدى شه‌عبى دەکرێت

گەندەڵی گەورە له‌ناو حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكرێت
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نهێنی گەورە لە پشت لادانی فالح فەیازەوە هەیە، كە دیارترینیان دوو نوسراوە، كە یەكێكیان سەر بە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەو ئەوی دیكەش سەر بە وەزارەتی داراییە، كە تیایدا ژمارەیەكی زۆر چەكداری خەیاڵی لەنێو حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكەن.

لابردنی لە ناكاوی فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە ئەنجومەنی وەزیران و یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی نەسر لە لایەن حەیدەر عەبادیەوە دەرگای لەسەر ئاشكرابوونی گەندەڵیەكانی نێو ئەو هێزە كردەوەو هەزاران چەكداری خەیاڵی و گەندەڵی گەورە ئاشكرا دەكرێن.

بە پێی بەڵگەنامەكان ژمارەیەكی زۆر ناوی نادیار بۆ لیستی موچەی حەشدی شەعبی و دەزگای ئاسایی نیشتیمانی زیاد كراوە لە نێوان ساڵەكانی 2007 بۆ 2016 دا كە لە ڕاستیدا بوونیان نیە.

ئاماژەش بەوەكراوە ، كه‌ لەنێو دەزگای ئاسایشی نیتشمانیدا گومان لە بوونی 11 هەزار چەكداری خەیاڵی دەكرێت، كه‌ خزم و كەسە نزیكەكانی فال فەیازن ، كه‌ ناوبراو پێشتر بەرپرسی ئەو دەزگابووەو سوودمەندی یەكەم بووه‌ له‌ناو حه‌شددا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.