خدر ئیبراهیم حه‌مه‌ده‌مین، ناسراو به خدر بێگه‌ڵاسی له دایكبووی ساڵی 1987 ی شاری قه‌ڵادزێیه و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می میلییه و هه‌وادارێكی زۆری له یوتیب و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه و به گوته‌ی خۆی خاوه‌نی زیاتر له 200 گۆرانی میلییه و چه‌ند گۆرانییه‌كیشی بۆ خۆشه‌ویستی كوردستان چڕیوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تیدا هونه‌رمه‌ندی به ناو و ده‌نگی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر مامۆستا خدر بێگه‌ڵاسی بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند: له منداڵییه‌وه حه‌زم به ده‌نگ بێژی كردووه و هه‌ستم كردووه ده‌نگم خۆشه‌و دواتریش هاورێیان و دۆستان و خزمان هانیانداوم تا گۆرانی بچڕم و منیش به هاندانی ئه‌وان هاتوومه‌ته ناو دونیای هونه‌ره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: من هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوم له هه‌موو جیهان به گشتی و به تایبه‌تیش له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌وادارێكی ئێجگار زۆرم هه‌یه و هه‌موان شانازی به بوونمه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌میشه ڕێز و سڵاوم بۆ ده‌نێرن.
به زمانی خۆی ده‌شڵێت: من كه‌سێكی بێ خوێنده‌وارم، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه لێهاتووم و كێشه‌م له‌گه‌ڵ هونهرهكهمدا بۆ دروست نه‌بووه و خۆشبه‌ختانه چه‌ندان به‌رهه‌می تایبه‌تی خۆمم هه‌یه‌و هاورێ و هه‌وادارانیشم پاڵپشتمن و زۆر جار تێكستی گۆرانییه‌كانم بۆ ده‌نووسن و بۆم ده‌خوێننه‌وه منیش ده‌یانكه‌م به گۆرانی.
سه‌باره‌ت به نرخی ئاهه‌نگه‌كانى، خدر بێگه‌ڵاسی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه نرخی ئاهه‌نگه‌كانى 25 هه‌زار دیناری عێراقی بێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و خۆ خۆم و ستافه‌كه‌م بچین بۆ ئاهه‌نگه خێزانییه‌كان ئه‌وا نرخه‌كه‌ى به 200 هه‌زار بۆ 250 هه‌زار دیناره و ئه‌گه‌ریش به لایڤ له‌گه‌ڵیان بم نرخه‌كه‌ی له 150 هه‌زاره‌وه تا 160 هه‌زار دیناره.
ده‌شلێت سه‌ره‌تا كه ئه‌زموونی گۆرانی گوتنم كه‌م و بوو و نه‌ناسرابووم به‌ڕووی هه‌وادارانم له جیهاندا به خۆڕایی و وه‌ك و دیاری ده‌چوومه دانیشتنه‌كان و گۆرانیم ده‌گوت به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ناسرام و بووم به هونه‌رمه‌ند ئاهه‌نگه‌كانم كرد به پاره و ئێستاش به‌و پاره‌یه كه له هونه‌ره‌كه‌مه‌وه ده‌ستم ده‌كه‌وێت بژێوی ژیانم دابین ده‌كه‌م و بار‌و دۆخی ژیانیشم زۆر خۆشه.
خدر بێگه‌ڵاسی ده‌شڵێت: شانازی به خۆمه‌وه ده‌كه‌م كه چه‌ندان هه‌وادارم هه‌یه و ناسراوم له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له هه‌موو دونیادا و چاوی هه‌وادارانم ماچ ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم من خزمه‌تكاری هونه‌ره‌كه‌ی خۆمم و به‌رده‌وامیش ده‌بم.
بێگه‌ڵاسی به هونه‌رمه‌ندی میللی به‌رهه‌م شه‌مامی سه‌رسامه و ده‌ڵێت: من زۆر سه‌رسامی هونه‌رمه‌ند به‌رهه‌م شهمامیم و په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی باشیشمان به یه‌كه‌وه هه‌یه و پێشمخۆشه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رده‌وام بێت و له یه‌ك دانه‌بڕێین.
فازڵ عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.