ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، ژمارەی ئەو مەدەنییانەی کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانیان دژ بە داعش لە عێراق و سووریا کوژراون، گەیشتووەتە 1061 کەس.
لە راپۆرتێکدا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاماژەی بەوەداوە کە لە نێوان مانگی ئابی ساڵی 2014 تا کۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵى 2018دا 29 ھەزار و 920 ھێرشی ئاسمانیان دژ بە حەشارگەکانی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.
لە راپۆرتەکەدا ئهوهش ھاتووه لە ئاکامی ئەو ھێرشانەدا، لانیکەم 1061 مەدەنی کوژراون.
لە ساڵی 2014دا، ئەمریکا ھاوپەیمانیەتییەکی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا پێکھێنابوو کە 60 وڵات لەخۆدەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.