عه‌مبارێكی به‌نزین له شاری ملبورنی ئوستڕالیا گڕیگرت به‌هۆیه‌وه زیاتر له 30 ته‌نكه‌ری باركردنی به‌نزین سوتان .
میدیاكانی ئوستڕالیا ڕایانگه‌یاند: عه‌مبارێكی گه‌وره‌ی به‌نزین له شاری ملبورن متروبولیتانی ئوستڕالیا ئاگری تێبه‌ربووه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له سی تانكه‌ری به‌نزین گریگرتووه ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر مه‌ترسی ئاگره‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابخانه له‌و ناوچه‌یه داخراون كه له نزیك ئاگره‌كه‌ن و دوكه‌ڵێكی ڕه‌شی گه‌وره ئاسمانی شاره‌كه‌ی داپۆشیووه ، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له ئێستا توانراوه ته‌شه‌نه‌ی ئاگره‌كه بوه‌ستێنن.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ملبورنی هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیان به كراوه‌ی به‌جێ نه‌هێڵن و له ماڵه‌كانی خۆیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه تا دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.