Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:11

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هێرشه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی ئه‌نبار ئیدانه‌ ده‌کات

داعش به‌رده‌وامه‌ له‌ مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر ئاشتی له‌ عیراقدا
کوردستان TV
100%

یان كوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی قائیم له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌كات كه‌ بووه‌ هۆی كوژران و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی. 

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.

كوبیش وتی" ئه‌گه‌رچی داعش له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا دۆڕاوه‌، ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر ئاشتی له‌ عیراقدا له‌ڕێگه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌و بێباكانه‌ بۆ تۆقاندنی خه‌ڵكی، كه‌ مه‌به‌ست لێیان ناسه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه‌یه‌.

وتیشی" هێرشێكی له‌مجۆره‌ی ئه‌مڕۆ زه‌نگی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ بۆ عیراقییه‌كان كه‌ تێكۆشان بۆ ئاشتی هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌. خۆڕاگری و یه‌كڕیزی هه‌موو عیراقییه‌كان كلیلی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانه‌كانی دوژمنانه‌و ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری و به‌ده‌ستهێنانی خۆشگوزه‌رانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.